به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو چالاكی ناسراوی كرێكاری له شاری سه‌قز “مه‌حموود ساڵحی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” بۆ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنیان بانگهێشتی دادگای ئه‌و شاره كران.
جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو چالاكه ناسراوه كرێكارییه پێشتر و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له ڕۆژی ٢٥ی نوامبر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكرابوو.