ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لە شارەدیی “سیدەکان” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەهۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٩ مۆعه‌لیمی مانگرتوو دەڵێن: ماوەی یەک ساڵ و نیوە دەوام دەکەین، به‌ڵام هەتا ئێستا هیچ بڕە شایستەیەکمان بۆ دیاری نەکراوە، ئێمە ئەوەی لەسەرشانمان بوو بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵك و خوێندكاران ئانجامان داوه و شایانی ئه‌و ههڵسووكهوتهی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆمان نیین.