ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، “فارووق نیک-پەی” هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، پاش ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و سنە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مانگی سەرماوەزی ئهمساڵ هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئامۆزاکەی بە ناوی “محەممەد نیک-پەی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە ملەی سەڵەوات ئاوای شاری سنە دەستبەسەر کران. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “فارووق نیک-پەی” لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە له مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەری بێ بهش كراوه.