سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “حامد مەنووچێهری”، “محەمەد کەریم_نژاد” و ” سوبحان شوهانی” کە پێشتر حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام لە سێدار دران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای ڕژیمی ئەو شارەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ئیلام کرابوون. شایانی باسە هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن هیچ میدیایەکی فەرمی ڕژیمەوە لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییانە بڵاو نەکراوەتەوە.