کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ڕووخانی سایه‌بانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌

گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ هۆی ڕووخانی سایه‌بانی نه‌خۆشخانه‌ی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی به‌فرابنار، به‌ هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، سایه‌بانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی شاری سنه‌ به‌ هۆی قۆرسی باره‌وه‌ ڕووخا و هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌ت، به‌فرێكی زۆر سایه‌بانه‌كه‌ی ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی داپۆشیبۆ و به‌ هۆی قۆرسی بار و ناستانداردبوونی چوارچێوه‌ی ئاسنی ئه‌و بینایه‌، سه‌قفه‌كه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه‌دا‌ ڕووخا كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.