له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سۆهەیلا حیجاب”، پارێزەر و بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرماشان لە ناوەندی چاکساسی و پەروەردەی سنەوە بۆ زیندانی كرماشان ڕاگوێزرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ئهمساڵ لە زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە پاش ئهشكهنجه و لێدانی زۆرهوه بۆ ناوەندی چاکساسی و پەروەردەی شاری سنە ڕاگوێزرابوو. سوهەیلا حیجاب، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران به تۆمهتهكانی “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “كۆبوونهوهی نایاسایی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە”، “دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان” حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.