کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی ٢٠ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ‌ بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕاگوێزرانی ٢٠ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ‌ بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی مانگی بەفرانبار، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێ، هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی سیاسی ئه‌و زیندانه‌ و بەشێک لە بەندکراوانیان به‌ زۆره‌ملی بۆ به‌ندێكی ئه‌منییه‌تی نوێ گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، بەشێک لە بەندکراوان لە چوون بۆ بەندی نوێ خۆیان بواردووە و دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، تێکهەڵچوون ڕووی داوە و ٢٠ بەندکراو له‌وانه‌‌، “ساکار عەینی”، “فەرزاد سامانی”، “کامران قاسمی”، “خالید فەرەیدونی”، “نایب عەسکەری”، “حاتەم ئۆزدەمیر”، “کەیوان رشۆزادە”، “کەیهان موکەڕەم ” و “حامید قەرەئۆغڵانی” ڕاگوێزی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.