کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژران و برینداربوونی ١٣ كه‌س به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكری سووته‌مه‌نی له‌ “حسێن ئاوا”ی سنه‌

كوژران و برینداربوونی ١٣ كه‌س به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكری سووته‌مه‌نی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ شارۆچكه‌ی “حسێن ئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ و پێكدادانی له‌گه‌ڵ ماڵی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ ده‌ست دانی سێ كه‌س و برینداربوونی ٩ كه‌سی دیكه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سنه‌، ئه‌و تانكره‌ مازۆتی پێ بووه‌ و به‌ هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ كونتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ ماڵی هاووڵاتییان كه‌ به‌ هۆی پێكدانی له‌گه‌ڵ لووله‌ی گاز ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویداوه‌ و چه‌ندین ماڵ و ئۆتۆمبێل له‌و‌ ڕووداوه‌ به‌ ته‌واوی سووتاون. به‌ پێی زانیارییه‌كان شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ و ژن و پێاویكی هاوژین گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پتر له‌ ٩ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.