ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهحۆكمی زیندانی سه‌پێندراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی “زارا محه‌ممه‌دی”، ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی “سه‌قز و زیویه” له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه: ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه وانه‌ی زمانی دایكی ده‌ڵێنه‌وه، ئامانجیان خزمه‌ت كردن به خه‌ڵكه و جێی داخه كه به سه‌پاندنی حۆكمی زیندان سزایان ده‌ده‌ن. ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی “سه‌قز و زیویه” ئه‌و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی به توندترین شێوه مه‌حكووم ده‌كات و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازاد كردنی “زارا محه‌ممه‌دی”یه. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی هه‌ینیش ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كیان دژی حۆكمی زیندانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بڵاو كردبۆوه.
