ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی به‌ندكراو به ناوه‌كانی “خه‌مان ئه‌حمه‌دی” و “لۆقمان مه‌ولانی” خه‌ڵكی گوندی “بێتاس”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد، به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “لۆقمان مه‌ولانی” له ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز و “خه‌مان ئه‌حمه‌دی” له ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كرابوون و به دوای كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه گوازرانه‌وه بۆ زیندانی مه‌هاباد.
