ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی شاری ئابدانانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره له به‌ر نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕی بواری ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، هاووڵاتیانی شاری ئابدانانی ئیلام له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له‌به‌ر نه‌بوونی پزیشكی پسپۆڕی بواری ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌ی “ڕه‌سووڵی ئه‌كره‌م”ی ئه‌و شاره چه‌ندین جار سه‌ردانی دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره، به‌ڵام به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و پشتگوێ خرانی داواكاری هاووڵاتییانی ئه‌و شاره، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی ئه‌و شاره بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ڕژیمی شاری ئیلامیان به كه‌مته‌رخه‌می له به‌رانبه‌ر به سه‌ڵامه‌تی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره تۆمه‌تبار كردوو
