کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی كاتی حەوت کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بانە

ئازادی كاتی حەوت کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری بانە 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی مانگی بەفرانبار، حەوت کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری شاری بانە بە ناوەکانی “وەفا پزشکی”، “لوقمان پزشکی”، “فەرهاد پزشکی”، “ئەحمەد پزشکی”، “کامران پزشكی”، “کەریم فرووزش” و “عوسمان محەمەدپوور” هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم حەوت هاووڵاتییە لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بوون و هەر کامەیان تەنیا یەکجار پەیوەندی تەلەفوونییان بە ماڵەوە گرتووە. ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەو حەوت کەسەیان بە “هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت” تۆمەتبار کردووە. شایانی باسه‌ ئه‌و حەوت هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر لەلاین هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ زیندانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە