ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی مانگی سەرماوەز، ژن و مێردێکی لاو بەناوەکانی “پووریا جەوادی” و “مریەم حەق گوو” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی ئیلام دەسبەسەر کران و پاش تێپەڕینی دوو حەفتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی “پووریا” لەبەردەست دا نییە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش حەفتەیەک ڕاگیران له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ئیلام “مریەم حەق گوو” بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە بەڵام هاوژینی ناوبراو هەتا ئێستا دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. شایانی باسه بنەماڵەی ئەو بەندکراوە وێڕای بەدواداچوونی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوه‌ته‌وه و له شوێنی ڕاگیران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كوڕه‌كه‌یان كراوه هیچ زانیاریه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌ییشتووه.
