کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “كوچكی سوفڵا”ی سه‌قز

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی كوچكی سوفڵای سه‌قز 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی به‌فرانبار، دانیشتووانی گوندی “كوچكی سۆفڵا”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری وه‌زیری وزه‌ی ڕژیم بۆ ئۆستانی كوردستان و كاتێك سه‌ردانی شاری سه‌قز و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كردووه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكه‌ڵ به‌ مادده‌ی “ئارسنیكه‌” و كێشه‌ی زۆری بۆ سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی ناوچه‌كه‌ درووست كردووه‌ ئه‌وه‌، له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی بێببه‌شن.