لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستی کردووە بە بانگهێشتکردنی ژمارهیهكی زۆر لە هاووڵاتییانی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان و لێپرسینهوهیان لهگهڵ كردوون.
بە پێی زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەکان بەڵێنییان لە هاووڵاتییانی بانگهێشتکراو وەرگرتووە کە لهمهوبهدوا لە هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێک کە لە گوندی “نێ” بەڕیوە دەچێت بەشداری نەکەن و هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بە بەڵێنییەکانیان دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن. شوناسی ئەو هاووڵاتییانەی کە بانگهێشت کراون لە بنەماڵەکانی “درەخشانی”، “نیکپەی” و “پەروازە” ڕاگەیاندووە. جێی ئاماژهیه كه تەواوی بانگهێشتکراوان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون.
