چاره‌نووسی “کەیوان مینوویی”، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هێشتا ناڕوون ونادیاره و هیچ زانیارییەک لە سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان، سەردانی ناەەندییە ئەمنییەکانی ڕژیمیان لە شاری سنە کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتۆتەوە. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه و هه‌ر ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
