ماوەیەکی زۆرە ئاوهڕووی شارەکی پیشەسازی “مەهاباد” لە نزیك جادهی “مەهاباد- میاندواو” له قەراخی جادە ڕهوانه و دەڕژێتە نێو زهوی كهشاوهرزی دانیشتووانی گوندهكانی نزیك بهو شارهكه و كێشهی بۆ خهڵكی ئهو ناوچهیه درووست كردووه.
ئەو زێراوە سەرەتا دەڕژێتە نێو زەوییە کشتوکاڵی و باخەکانی “ترشەکان” و پاشان دەڕژێتە نێو زۆنگکێشەکانی شاری “گوێک تەپە”، دواتر لە ڕێگای زۆنگکێشەکانەوە دەگاتە شارەکی دامداریی “جەهادئاباد” و دوای تێپەڕبوون لە گوندی “حاجی خۆش” و لە کۆتاییدا دەڕژێتە تاڵاوی نێودەوڵەتیی “بابا عەلی”. دوو ساڵ لەمەوپێش دانیشتووانی گوندی “دریاس” بەهۆی ڕژانی ئاوهڕوو بۆ ناو سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندە، مهسمووم ببوون. لە ئێستادا ئاوهڕووی ئەو شارەکە دزەی کردووەتە نێو ئاوی خواردنەوەی چەند گوند کە بە وتەی بەرپرسان پێشی پێ گیراوە، بەڵام دانیشووانی ئەو گوندانە ئێستاش لە کوالێتیی ئاوی خواردنەوەیان ناڕازین.
