ڕۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، لە شاری عوسمانییەی تورکیا ١٥ هاووڵاتی خەڵکی عەفرین ده‌ستبه‌سه‌ر و پێنجیان سزای زیندانییکردنیان بەسەردا سەپێندرا و بڕیاری ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ١٠ کەسی دیکەشیان به گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته دەرکرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک لە شاری عوسمانییە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیان لە شاره‌كانی “عوسمانییە”، “هاتای”، “مێرسین”، “کیلیس”، “ئامەد” و “دیلۆک”یان بەڕێوەبرد و ١٥ هاوڵاتیی عەفرینیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. پێنج كه‌سیان بەتۆمەتی “ئەندامبوون لە ڕێکخراوه‌كانی دژبه‌ری توركیا” سزای زیندانییکردنیان بەسەردا سەپێندرا و ١٠ کەسەی دیکەش به دوای لێپرسینه‌وه، بڕیاردرا دیپۆرت و ڕاده‌ستی گرووپه ئیسلامییه‌كانی وه‌كوو جیبهه‌ی نۆسره بكرێن.
