کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی

پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیاسه‌ته‌كانی 2

مانۆڕی دەریایی هاوبەشی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، “بەحرەین” و “ئیسرائیل” وەکوو دەسپێکی هاوپەیمانییەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی کۆماری ئیسلامیی له‌ ناوچه‌كه‌ پێک دێت.

بەپێی ڕاپۆرتی “نەشناڵ ئینترێست”، ڕۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ یەکم جار مانۆڕی هاوبەشی ٣ وڵاتی عەرەبی، لە درێژەی ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل له‌ ژێر ناوی “پەیمانی ئیبراهیم” به‌ڕێوه‌ده‌چپت. بەپێی بەیاننامەیەک کە ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئەو مانۆڕە هاوبەشە بە دەرەجەی یەکەم کار لەسەر دەسبەسەر کردن، لێکۆڵینەوە و شێوەکانی دیکەی ڕاگرتنی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران دەکا و ناهێڵێ چیدیکە ڕیژیمی ئێران بە کەیفی خۆی لە ناوچەکەدا تەراتێن بکا و ئامانجی ئەو بەیاننامەیە ئەوەیەکە ئەو وڵاتگەلە لەدژی ڕێژیمی ئێران بەتەواوی هاوکاری یەکتر بن.