بڕیاری دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نییەر”ی سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “سەیوان مینبەری”، “ئارەش مینبەری”، “زانیار مینبەری” و “میلاد مینبەری” بۆ جاری دووهەم و بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژ کراوەتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتی ناوهندهكانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو چوار هاووڵاتییە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم چوار کەسە، هێشتا لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
