٩پەناخوازی خەڵکی شارەکانی پاوه و سەردەشت دوای ٥ مانگ دەستبەسەر کران لەلایەن گرووپێکی ئیسلامی نزیک لە تورکیه لە وڵاتی سوریه، ئازاد کران و ڕەوانەی وڵاتی تورکیه کراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی ڕابردوو یه‌كێك له‌و په‌ناخوازانه به ژماره مۆبایلێكی توركیه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردوو و ڕایگه‌یاندوو سه‌رجه‌م ئه‌و نۆ كه‌سه ئێستا له وڵاتی توركیه‌ن و چاوه‌ڕێ ته‌واو بوونی كار و باری یاسایی خۆیان ده‌كه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران. ئەم ٩ پەناخوازە کە خەڵکی شارەکانی پاوە و سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی شەمە ٣٠ی مانگی گەلاوێژ لە کاتێکدا کە دەیانەویست له ڕێگای توركیه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ بكه‌ون، لە دارستانێکی شارێکی سنووری ئیستانبووڵی وڵاتی تورکیه لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر و بۆ وڵاتی سووریه دیپۆرت کراون.
