ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی به‌فرانبار لە چیایی “خوشک” كه ده‌كه‌وێته سنووری شاری ده‌ربه‌ندیخانی باشووری كوردستان، مین بە شوانێکدا ده‌ته‌قێته‌وه و بە سەختی برینداری ده‌كات و بەرلەوەی بگەیێندرێتە ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره، بەهۆی سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شوانه كه گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی “به‌ختیار حه‌مه ساڵحه” و زانكۆی به‌شی كشتوكاڵی ته‌واو كردبوو به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و خراپی باری ئابووری، به‌ناچاری ڕووی له‌شوانی كردبوو. شایانی باسه “بە تەقینەوەی مینەکە، “به‌ختیار” دەستبەجێ قاچێکی لەدەستداوە، دواتر لە رێگەی نەخۆشخانە به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی زۆر گیانی لەدەستداوە.
