به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، ڕێژه‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ئیاله‌تی “باهیا” هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری ڕۆژئاوای بڕزیل بۆ سه‌ره‌وه‌ی ٢٠ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
شایانی باسه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ كه بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له ئیاله‌تی باهایا، له ڕۆژی شه‌مه و یه‌كشه‌مه دیواری دوو به‌ندئاو له‌و ئیاله‌ته تووشی شكان بوو كه به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ٣٠ شوێنی ئه‌و ئیاله‌ته ژێر ئاو كه‌وت و خه‌ڵك ناچار بوون شوێنی ژیانی خۆیان بگۆڕن. به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و لافاوه به ڕووخاندنی كۆمه‌ڵێك خانوو له‌و ناوچه‌دا دۆخی هاتووچۆی نێوان شه‌قام و ڕێگاسه‌ره‌كیه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی تووشی گرفت كردووه و میدیاكانی ئه‌و وڵاته هه‌تا ئێستا گیان له‌ده‌ستدانی ٢٠ هاووڵاتییان ڕاگه‌یاندووه.