ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نه‌یسان و پژۆ له رێگای نێوان سنه بۆ كامیاران دوو هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر دوو شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له یه‌كه‌م چركهسانی ڕووداوه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هاووڵاتیی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوونه كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری سنه كراون. شایانی باسه ئه‌فسه‌رانی هاتووچۆ ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی خێرا لێخوڕینی شۆفێری ئۆتۆمبێلی نهیسانهكه له‌گه‌ڵ پژۆكه ڕوویداوه و به‌ڵام له ڕاستیدا به‌هۆی نائستاندارد بوونی ڕێگای هاتووچۆی نێوان سنه بۆ كامیاران بووه كه ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتیی له‌و ڕێگایه‌دا گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.