کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ ده‌ست دانی ھەشت کۆچبەر لە كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان

گیان له‌ ده‌ست دانی ھەشت کۆچبەر لە كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان 1

ڕۆژی هه‌ینی به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له‌ كه‌نارئاوه‌كانی یۆنان، ھەشت کۆچبەری کورد گیانیان لە دەستدا و نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری دیكه‌ش کە زۆربەیان کوردانی عێراقی و سووریه‌ی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن، دوای گیرخواردنیان لە دوورگەیه‌كی یۆنان دیپۆرتی تورکیا كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٠٥ کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، لە تورکیاوە بەرەو کەنارئاوه‌کانی ئیتاڵیا ڕۆیشتوون، بەڵام دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە ئاوەکانی دەریای “ئیژه‌” شەپۆلێكی دەریا به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌كێشێت به‌ تاشه‌به‌ردێكی دوورگەیەکی یۆنان كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ھەشت کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و ٩٧ كه‌سی دیكه‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ ڕزگار و دیپۆرتی توركیا كراو