به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ڕۆیترز”، جه‌بران باسیل” ڕیبه‌ری حیزبی “بزووتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی” ڕایگه‌یاند: دوو حیزبی سه‌ره‌كی شیعه‌ی ئه‌و وڵاته به ناوه‌كانی “حیزبۆڵڵا” و “ئه‌مه‌ل” لۆبنان به‌ره‌وه ڕووخان ده‌به‌ن و به‌و هۆیه‌و خۆیان له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو جه‌ریانه ده‌كشێنه‌وه.
به وته‌ی ڕێبه‌رانی دیكه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه مه‌سیحیه، ماوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ كه ناسراو بوو به “مار میخائیل” و له نێوان بزووتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی و حیزبۆڵڵا واژۆ كرابوو، به‌سه‌ر هاتووه. جێی ئاماژه‌یه كه پشتیوانیه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی “میشل عه‌ون” وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری لۆبنان، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ههلوومهرجێكی سیاسی بۆ به‌شداری چه‌كدارانه‌ی حیزبۆڵڵای لۆبنان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ڕه‌خساند.