کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕزگار كردنی ٢٢ شاخه‌وانی ون بوو له‌ شاخی شاهۆی ڕه‌وانسه‌ر

ڕزگار كردنی ٢٢ شاخه‌وانی ون بوو له‌ شاخی شاهۆی ڕه‌وانسه‌ر 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی به‌فرانبار، به‌ڕێوبه‌ری مانگی سوور ئۆستانی كرماشان ڕایگه‌یاند ٢٢ شاخه‌وان كه‌ له‌ شاخی شاهۆی ڕه‌وانسه‌ر به‌هۆی بارینی به‌فر و بارانێكی زۆره‌وه‌ ڕێگای هاتنه‌وه‌یان لێ ونبووه‌ و له‌ دوای چوار كاتژێر هه‌وڵی ئه‌ندامانی مانگی سووری شاری ڕه‌وانسه‌ر توانراوه‌ ئه‌و ٢٢ شاخه‌وانه‌ له‌ مردن ڕزگار بكرێت.

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ شاخه‌وانه‌كانی شاری جوانڕۆ كه‌ به‌مه‌به‌ستی شاخه‌وانی ڕوو ده‌كه‌نه‌ شاخی شاهۆی ناوچه‌ی ڕه‌وانسه‌ر، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌و شاخه‌دا به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و تاریك بوونی هه‌وا ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ ون ده‌بێت و دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ی مانگی سووری شاری ڕه‌وانسه‌ر له‌ ڕووداوه‌كه‌، توانراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ٢٢ شاخه‌وانه‌ له‌ شاخی ئاوایی خراجیان له‌ مردن ڕزگار بكرێن.