ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستان له شاری كابۆل، به به‌ڕیوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی چه‌كداره‌كانی تاڵیبان له به‌رانبه‌ر ژنانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانیان كرد.
ژنانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، پێداگرییان له ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خۆیان كرد كه له ساڵانی ڕابردوودا خه‌باتیان بۆ كردووه مافی خوێندن و كار كردن و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به مافێكی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن. شایانی باسه له ماوی دوو مانگی ڕابردوو چه‌ندین خۆپیشاندانی دیكه هه‌ر به‌و مه‌به‌سته له لایه‌ن ژنانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ڕێوه چووه.