“تووره‌ج ئه‌سڵانی” سینه‌ماكاری ناسراوی كورد، به فیلمی سینه‌مایی “بێ نیشتمان” كه سێیه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خۆیه‌تی، خه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری نوێخواز و ته‌ندیسی ڕێگای هاورێشمی زێڕینی له هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێگای هاوریشم له وڵاتی چین به‌ده‌ست هێنا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و فیلمه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كۆمپانیای سینه‌مایی “ماد مووڤی” و “ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیده” له هه‌رێمی كوردستانه. فیلمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای “ئێلی ئیمه‌یج”، له ئاستی وڵاتانی دنیادا بڵاو ده‌كرێته‌وه. هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێگای هاوریشم، به نمایشی زیاتر له 100 به‌رهه‌م له سینه‌ماكارانی وڵاتانی دنیا، له چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر له چین به‌ڕێوه چوو. به‌گوته‌ی “مه‌نسوور جیهانی” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی “بێ نیشتمان”، له فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی، له‌گه‌ڵ “هانی موجته‌هیدی” گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان، ڕۆڵیان بینیوه.