ناردنی هێزه‌چه‌كداره‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر سنووری ئۆكراین، ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دوو هێنده زیاتر كردووه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووسیه ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی له سنووره‌كانی ئۆكراین جێگیر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا به بۆنه‌ی ناردنی سه‌ربازی زیاتر به‌ره‌و سنووری ئۆكراین نیگه‌رانی خۆی له ئه‌گه‌ری درووست بوونی شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕایگه‌یاندووه و له به‌رانبه‌ریش دا ڕووسیه، ئۆكراینی به هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ تۆمه‌تبار كردووه. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئۆكراین له كاردانه‌وه‌ی ناڕدنی سه‌ربازانی ڕووسیه به‌ره‌و سنووری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی، جارێكی دیكه واژۆی له سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له وڵاته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه. به‌و پێیه ٤ هه‌زار سه‌ربازی هێزه‌كانی ناتۆ ده‌توانن له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی داهاتوو له ئۆكراین جێگیر بن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی هه‌رچی زیاتری به‌رپرسانی ڕووسیه