ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مرێكی گه‌ییشته زیاتر له ١٥ هه‌زار لیری توركیه و ئه‌م دابه‌زینی به‌های لیره بووه‌ته هۆی گرانی و تووڕه‌بوونی زیاتری هاوه‌ڵاتیانی توركیه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردوغان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوای دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركیه دوو جێگری وه‌زیری ئابووری توركیه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا له كار لادراون. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی توركیه له شاره‌كانی ئیستانبۆڵ و ئانكارا له ناڕه‌زایه‌تی به به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های لیره و گران بوونی نرخی ماده خۆراكیه‌كان و پێداویستی ژیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یان به هۆكاری هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی نرخی لیره تۆمه‌تبار كرد.