پۆلیسی “مه‌جارستان” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌واڵی گیان له ده‌ست دانی ٧ په‌نابه‌ری له ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌و وڵاته پشت ڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبیلێكی جۆری “وه‌ن” به پلاكی “سربستان” كه ٧ په‌نابه‌ری تێدا بووه، به دوای هه‌ڵهاتن له ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس، خۆی كێشاوه به ساختمانێكی نزیك ئۆتووبانه‌كه و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به وته‌ی پۆلیسی “مه‌جارستان”، ئه‌و ڕووداوه له ناوه‌ندی “موراهالۆم” شارێكی بچووكی سه‌ر سنووری “مه‌جارستان” و “سربستان” ڕوویداوه و شۆفێره‌كه گوێی به هۆشداری هێزه‌كانی پۆلیس نه‌داوه و هه‌ڵهاتووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌ست به‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش له‌وانه شۆفێری ماشێنه‌كه به‌سه‌ختی بریندار و له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه كراون