جێگری شاره‌داری “كاپ هائیتین” دووهه‌م گه‌وره شاری هائیتی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكرێكی سووته‌مه‌نی له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره لانیكه‌م ٦٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به پی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له بریندار و له ژێر گۆشارێكی زۆردا كار ده‌كه‌ن. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی، به هۆی خراپی باروودۆخی به‌شێك له برینداران ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كۆژراوان زۆره. به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، شۆفێری تانكری سووته‌مه‌نی به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی تاكسی پێكدادان ڕوو نه‌دات كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه و تانكره‌كه وه‌رگه‌ڕاوه.