هاوپه‌یمانیه‌تی عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی پشتگیری له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوو ٢٨ هێرشی ئاسمانی له دژی بنكه و باره‌گای چه‌كدارانی حووسی له ئۆستانی “مه‌ئرب” و “ئه‌لجوف” ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوپه‌یمانیه‌تی عه‌ره‌بی له‌و زه‌نجیره هێرشانه‌دا كه كردوویانه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حووسی سه‌رجه‌م ١٤ ئۆتۆمبێل سه‌ربازی و زیاتر له ١٤٠ چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ی نزیك له ئێرانیان كردووه‌ته ئامانج. ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه له چوارچێوه‌ی پشتیوانی كردنی له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن به‌رده‌وام ئه‌بن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه.