شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری فه‌رهه‌نگیان، بۆ جارێكی دیكه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانیان تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به ته‌واوی خواسته‌كانیان ده‌گه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و بڕیارنامه‌یه هاتووه: قه‌یرانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی ئێرانی خستووه‌ته ژێر گۆشار، خه‌ڵكانێك كه له داهات و سه‌رمایه‌كانی ئه‌و وڵاته بێبه‌شن و قۆربانی ناكارامه‌یی و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه بوون. له‌و بڕیارنامه‌یه هۆشداری دراوه‌ته مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت كه تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی خانه‌نشینكراوان و ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمانی شاغڵ به پێی یاسای خزمه‌تگۆزاری كیشوه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چێت، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن و به مانگرتن و داخستنی كلاسه‌كانی مه‌دره‌سه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان.
