کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی “قۆم” و “به‌نده‌ر لنگه”

مرگ و مصدومیت سه کارگر در قم و بندرلنگه

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی “قۆم” و  “به‌نده‌ر لنگه” تووشی ڕووداوی كار هاتن كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٢ كرێكار گیانیان له‌ ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ژنی خه‌ڵكی شاری “قۆم” كه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی به‌هه‌مهێنانی خۆراك كاری ده‌كرد، به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاسانسۆر گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌شتیه‌كی ماسیگیره‌كانی “به‌نده‌ر لنگه” كه‌ ناسراوه‌ به‌ “لنج”، كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.