به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی شاری نه‌وسوود، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به به‌ردانه‌وه‌ی به‌ردی زه‌به‌لاح له به‌رزایه‌كانی “سۆفی جانه” به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران، سێ كۆڵبه‌ریان به سه‌ختی بریندار كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینه‌كانیان قۆرسه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دان. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ماوه‌یه‌كه ڕژیم له شێوهگهڵێكی نوێ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا به‌ڵكوو كۆژران و برینداربوونی كۆڵبه‌ران به هۆكاری سرووشتی و ته‌بیعی له‌قه‌ڵه‌م بدات.
