ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی سەرماوەز، هاوڵاتییەکی خه‌ڵكی پیرانشار بە ناونیشانی “سۆران ئەرزەن”، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی لێپرسینه‌وه لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
بە پێی ڕ‌اپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو. جێی ئاماژه‌یه كه، “سۆران ئەرزەن” لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ناوه‌نده ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانەیەکی ئەمنی ڕژیم له شاری ورمێ كرا.