له ماوه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٢٧ و ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی نه‌بوونی ئمنیەتی شوێنی كار ١٨ كرێكار له چه‌ند ناوچه‌ی جیاجیا تووشی ڕووداوی كار هاتن كه به هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و ١٧ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینایه‌كی كۆن له شه‌قامی “زۆلفه‌قاری” سه‌ر به ناوچه‌ی “ئه‌تابه‌ك”ی تاران سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی به‌سه‌ختی بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه له شاری “ئاوه‌ج”ی سه‌ر بە ئۆستانی هه‌مه‌دان، به هۆی ڕووخانی دیواری فلزی سیلۆیهكی گه‌نم ١٣ كرێكار گیریان خوارد كه یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست دا و ١٢ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری سمنان، دوو كرێكاری كارگه‌یه‌كی قالیشوویی به هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئاگركۆژاندنه‌وه تووشی سووتانی جه‌سته بوون و به‌سه‌ختی بریندار بوون.