مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئێران خۆدڕه‌وی خۆراسان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه و هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارانی شیفتی به‌یانیانی ئه‌و كارخانه‌یه له به‌شه‌كانی “مۆنتاژ”، “به‌ده‌نه”، “ڕه‌نگ” و به‌شه‌كانی دیكه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی هه‌ڵاواردن، كۆتایی هێنان به ئیزافه‌كاری زۆره‌ملی و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. به شوێن ئه‌و مانگرتنه به‌رپرسانی كارخانه هه‌وڵیان دا به دانی وه‌عده‌ی چاكسازی بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان كرێكاران بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكاران پێداگرییان كرد له سه‌ر مانگرتن و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان له ڕێگه‌ی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بوون.