له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٧ ناوه‌ند و ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی میللی، ناوچه‌یی و نیونه‌ته‌وه‌یی له نامه‌یه‌كدا، داوایان له ئه‌ندامانی ئه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد تا پێشنووسی قه‌تعنامه‌ی كۆمیته‌ی سێهه‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ پشتیوانی له مافی مرۆڤ له ئێران و مه‌حكووم كردنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كه‌ن.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆمیته‌ی سێهه‌می ئه‌و ناوه‌نده هه‌نارده كرا. به پێی ئه‌و نامه كه ٢٧ ناوه‌ندی مافی مرۆڤی میللی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی واژۆیان كردووه، قه‌تعنامه‌ی ساڵیانه‌ی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامین ده‌رفه‌تێكی باشه كه خراوه‌ته ئه‌ستۆی كۆمێته‌ی سێهه‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ پشتیوانی له مافی مرۆڤ له ئێران. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتریش “ئا‌نتۆنیۆ گوتێرێژ” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ گۆنجاندنی خۆی له‌گه‌ڵ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌ی مافی مرۆڤ هه‌ڵنه‌گرتووه و دۆخی ئێستای ئێران نیگه‌رانییه‌كی زۆر جیدی بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی درووست كردووه.