ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی كێشه له نێوان ژن و مێردێك، پیاوه‌كه له به‌ر ده‌م بینای “حه‌لی ئیختلافی” شاری خۆی ته‌قه له ژنه‌كه‌ی ده‌كات و به سه‌ختی برینداری ده‌كات.
به‌پێی وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه، مێردی ژنه‌كه، به چه‌ك ته‌قه له ژنه‌كه‌ی ده‌كات و له‌دوای بریندار كردنی له شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵدێت، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه ژنه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره گوازراوه‌ته‌وه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌واڵێك له سه‌ر گیان له‌ده‌ستدان و ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا دادگای شاری خۆی ڕایگه‌یاندووه به‌دواداچوونی یاساییمان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بكه‌ری ڕووداوه‌كه ده‌ست پێ كردووه.