له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێك له نانه‌واخانه‌كانی شاری به‌دره‌ی ئیلام به بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له دۆخی خراپی كاری و ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌و شاره‌دا ده‌ربڕیوه.
له نامه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵئاوسان و گرانیه‌كی بێ وێنه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو، هێشتا نرخی فرۆشتنی نان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه كه‌چی پێداویستیه‌كانی كار كردن له نانه‌واخانه‌كان وه‌كوو “هه‌ویری ئاوه‌كی” كه بۆ كوالێتی باشتری هه‌ویری نان به‌كار دێت له ٢٠٠ هه‌زاره‌وه بووه به ٥٠٠ هه‌زار، كرێی شوێنی نانه‌واخانه‌كان، ئاو و به‌رق چه‌ندین به‌رابه‌ر بووه‌ته‌وه به‌ڵام نرخی فرۆشتنی نان له چاو هه‌ڵئاوسانی وڵات و گرانی بازار وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ناچارن له كوالێتی نان كه‌م بكه‌نه‌وه هه‌تا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن. له كۆتایی نامه‌كه‌دا نانه‌واخانه‌كانی شاری به‌دره داوا له به‌رپرسانی ڕژیم ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانیان بدۆزێته‌وه. كه‌چی به‌رپرسانی ڕژیم له ایلام له ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا له‌جیانی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نانه‌واخانه‌كانی ئیلام، ٣٥ له‌سه‌د نرخی نانیان له هه‌موو شاره‌كانی ئیلام گران كرد.