وڵاتی به‌حره‌ین ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی شه‌ڕی دیپڵۆماسی نێوان عه‌ره‌بستان و لۆبنان، داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه خێرا خاكی لۆبنان به‌جێ بێلن.
“مه‌نامه” له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌موو دیپلۆماته‌كانی خۆی له لوبنان كشانده‌وه و ئه‌و شه‌ڕه دیپلۆماسیه به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی “جورج قه‌رداحی” وه‌زیری ئیتلاعاتی لۆبنان له سه‌ر شه‌ڕی سه‌ربازی نێوان عه‌ره‌بستان و یه‌مه‌ن ده‌ستی پێكرد و ڕیازیش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه سه‌فیر و دیپلۆماته‌كانی خۆی له لۆبنان كشانده‌وه.