نزیکەی 300 کۆچبەری کورد لە سنووری بیلاڕووس – لێهستان گیریان خواردووە و داوای هاوکاری بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دەکەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە چەند رۆژی رابروودا چەند کۆچبەرێك له سنووری نێوان بیلاڕووس و لێهستان بەهۆی برسیێتی و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی خراپی هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیسی وڵاتی بیلاڕووس و لێهستان به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له سنوور به‌زاندنی ئه‌و كۆچبه‌رانه، ده‌ست و قاچی چه‌ند كۆچبه‌رێكیان شكاندووه و به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه.