له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ١٨٣ هاوڵاتی خه‌ڵكی ئۆستانی كرماشان به‌هۆی تووشبوون به‌گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆنه‌وه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره‌كراون كه ٢٠ كه‌س له‌و هاوڵاتیانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانی شیڵه‌نگی گاز و نه‌به‌ستنی به‌ستی ئاسنی، نزیك بوونی شیڵه‌نگی گاز به ئاگر و گه‌رما، به‌كار هێنانی شیڵه‌نگی كۆن و ناستاندارد، خراپی كواڵێتی ئامێره گازیه‌كان، خراپی ڕێڕه‌وی گازی سووتاو و چاك كردنه‌وه‌ی ئامێره گازیه‌كان له لایه‌ن وه‌ستای ناشاره‌زاوه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی تووشبوون به گازگرتووی ڕاگه‌یه‌ندراوه.