وه‌زیری به‌رگری له‌هستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگه‌یاند: شه‌ش هه‌زار هێزی نیزامی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانی وڵاتی بلاڕووس كردووه تا له هاتنی نایاسایی په‌نابه‌ران ڕێگری بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری له‌هستان له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: پێشتر ٣ هه‌زار هێزی نیزامیمان له سنووره‌كانی بلاڕووس جێگیر كردبوو، به‌ڵام ٣هه‌زار هێزی تازه‌مان ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ بلاڕووس كردووه. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌واڵی گیان له‌ده‌ست دانی په‌نابه‌ران له نێوان سنووره‌كانی ئه‌و دوو وڵاته بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته و به تایبه‌ت یه‌كیه‌تی ئۆڕووپا هیچ بایه‌خێكیان به باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی گیرخواردوو له نێوان سنووریه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته نه‌داوه‌ته‌وه.