ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی مانگی ڕەزبەر، “زانیار مورادی” هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە دوای زیاتر لە سێ مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی و “سولەیمان گوڵی” هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی ئازاد کران لهلایهكی دیكهوه ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی ڕەزبەر، میکائیل مینبەری چالاکی سیاسی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە پاش ١١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “زانیار مورادی “خەڵکی گوندی “کێلە کەوە”ی سەر بە دیواندەرە له ڕێكهوتی ٣ی مانگی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه و سولەیمان گوڵی خەڵکی گوندی “عەلیئاوای یاپەڵ” له ڕێكهوتی ٢٤ی گەلاوێژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرەوه دەستبەسەر کرابوون. ههروهها هاووڵاتی “میكائیل مینبهری” کاتژمێر ٣:٣٠ چركهی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان،به بهشداری ٣٠ كهس له هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنه، ههڵیانكوتابووه سهر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان كردبوو. شایانی باسه ئهو سێ هاووڵاتییه لە ماوەی دهستبهسهر بوونیاندا لە هەبوونی مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش كرابوون.