هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی وڵاتی توونس ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشمگه‌ڵێكی جۆراجۆر له دژی “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانێكی به‌رفه‌راوانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “قه‌یس سه‌عید” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی له كار دوور خسته‌وه و پارله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له ژێر ناوی چاكسازی له سیسته‌می وڵات هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به ده‌سته‌وه گرت. شایانی باسه ڕێكخراوی چاودێری مافی مڕۆڤ ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆماری توونسی به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر مافی مڕۆڤ و ئازادی له دوای شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ی زایینی له‌و وڵاته ڕاگه‌یاندووه.