کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

 ئازادی كاتی زیندانیه‌كی سیاسی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوڵاتیه‌كی شاری سنه‌ به‌ ناوی “ئیبراهیم تاریمۆرادی” كوڕی محه‌ممه‌د ساڵه‌ح، خه‌ڵكی گوندی “ئه‌مڕۆڵه‌” به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

به‌پێی هه‌واڵه‌كان، “ئیبراهیم تاریمۆرادی” له‌ دوای ته‌واو بوونی به‌ندكرانی له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كراوه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ دانانی بارمته‌ هه‌تا دركردنی حوكمی كۆتایی دادگای ئینقلابی شاری سنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كراوه‌، ناوبراو له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی دا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری لێكراوه‌ پارێزه‌ری هه‌بێت و چاوی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت. شایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ كاتی گه‌ڕان به‌ ناوی ماڵی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی ناوبراویان زه‌وت كردووه‌ و هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر بوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی كراوه‌ هیچ زانیاریه‌ك به‌ڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-